ئەمریکا بە بەھای دوو ملیارو 800 ملیۆن دۆلار چەک بە سعوودیە دەفرۆشێت

جیهان

24/07/2024     ژمارەی بینراو 155

راچڵەکین-

حكومەتی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەوەی کە بە بەھای دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار چەک بە سعوودیە بفرۆشێت.

ئاژانسی ھاریکاری ئەمنی بەرگریی کە لەناو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن"، سەرپەرشتی فرۆشتنی چەک بە حکومەتە بیانییەکان دەکات لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پاکێجی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە بە بەھای دوو ملیارو 800 ملیۆن دۆلار پەسەندکراوە، ھەروەھا کۆنگرێس لەوبارەیەوە ئاگادارکراوەتەوە".

ڕاشیگەیاندووە: "ئەم ھەنگاوە ئاسایشی سعوودیە پتەوتر دەکات، بەو پێیەی ئەو وڵاتە بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە ناوچەی کەنداو گرنگە" ھەروەھا پاڵپشتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەکات."

باسی لەوەش کردووە کە پاکێجەکە، توانای سعوودیە بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەڕەشەکانی ئێستا و داھاتوو زیاتر دەکات و ڕایگەیاندووە: "ئەو چەکانەی کە بە سعوودیە دەفرۆشرێت، ھاوسەنگی سەرەکی سەربازیی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت".

لە شوباتی 2021، حکوومەتی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن، فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی و چەک بە سعودیە سنووردار کردبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن