ئیلۆن مەسک: ئینتەرنێتی ستارلینک بۆ نەخۆشخانەیەک لە غەززە دابین کراوە

هەمەڕەنگ

24/07/2024     ژمارەی بینراو 234

راچڵەکین-

ئیلۆن مەسک دەڵێت لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە، خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی "ستارلینک" بۆ نەخۆشخانەیەک لە غەززە دابین کراوە.

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای SpaceX و تێسلا،  ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە، دەستی کردووە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی "ستارلینک" بە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.

مەسک لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاندووە: "ئێستا بە ھاوکاری لەگەڵ ئیمارات و ئیسرائیل، خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت ستارلینک لە نەخۆشخانەیەکی کەرتی غەززە، بەردەستە".

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی پێنج مانگە حکومەتی ئیسرئیل مۆڵەتی داوە کە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بۆ ناوەندە گرنگەکان لەناو غەززە، دابین بکرێت.

لە شوباتی ئەمساڵدا، وەزارەتی گەیاندنی ئیسرائیل و کۆمپانیای SpaceX و تێسلا ڕێککەوتنێکی سەرەتاییان ئەنجام دا کە بەپێی ڕێککەوتنەکە، ڕیگا دەدرێت خزمەتگوازرییەکانی ئینتەرنێت بۆ نەخۆشخانەی مەیدانی کە لە کەرتی غەززە لەلایەن ئیماراتەوە بەڕێوە دەبرێت، دابین بکرێت .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن