کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزێت

کوردستان

24/07/2024     ژمارەی بینراو 275

راچڵەکین-

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و بەپێی پێشبینییەکانی، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەک خۆڵبارینی سووک دەبێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆزو خۆڵ دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەی پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکى سووک لە کەش. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 43  
سلێمانی : 41 
دهۆک : 41  
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 44 
زاخۆ :42  
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 46

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن