وەزارەتی ناوخۆ هەلی دامەزراندنی بۆ ئافرەتان ڕاگەیاند

کوردستان

24/07/2024     ژمارەی بینراو 954

راچڵەکین-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەرفەتی دامەزراندن بۆ ئافرەتان لە کۆیە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتەکە، لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران، وەزارەتی ناوخۆ (10) پاسەوانی ئافرەت بۆ بەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی کۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنێ.

دەشڵێت، خانمانی کۆیە ئەوانەی ئارەزووی کارکردن و سوود وەرگرتن لەو دەرفەتە دەکەن، بفەرموون لە ماوەی هەفتەیە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لەم لینکەی خوارەوە زانیارییەکانتان ڕەوانە بکەن:

https://forms.gle/LGRdsV2n8pX4R8d27

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن