کامالا هاریس پێش ترەمپ کەوت

جیهان

24/07/2024     ژمارەی بینراو 365

راچڵەکین-

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ڕاپرسییەکی نوێدا، کامالا هاریس، جێگری سەرۆک و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دوای کشانەوەی بایدن، بە ڕێژەی دوو خاڵ لە دۆناڵد ترەمپ-ی تێپەڕاندووە.

لە ڕاپرسییەکەدا، کامالا هاریس-ی کاندیدی دیموکراتەکان، بە ڕێژەی 44% پێشەنگی ڕاپرسییە نیشتمانییەکەی گرتووە و ترەمپ-یش بە 42%.

لە ڕاپرسییەکەی 15-16ی تەمموزدا هاریس و ترەمپ بەڕێژەی 44% یەکسان بوون، ترەمپیش لە ڕاپرسییەکەی 1-2ی تەمموزدا بە ڕێژەی یەک خاڵ لە پێشەوە بوو.

لە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەدا دەرکەوتووە کە لەسەدا 56 دەنگدەران هاوڕان لەسەر ئەوەی کە هاریس-ی تەمەن 59 ساڵ "ئەقڵێکی تیژی هەیە و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی هەیە"، لە کاتێکدا لەسەدا 49 کە هەمان شتیان سەبارەت بە ترەمپ-ی تەمەن 78 ساڵان وتووە.

ئەم ڕاپرسییە کە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دراوە، لە سەرانسەری وڵاتدا 1241 کەسی پێگەیشتوو ئەمریکی ئەنجام دراوە.

ڕۆژی یەکشەممە جۆ بایدن کشانەوەی خۆی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ڕاگەیاند و پشتیوانی خۆی بۆ کامالا هاریس ڕاگەیاند.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن