کۆمپانیای ماتێل بووکەڵەی باڕبری تایبەت بە منداڵانی نابینا دروستدەکات

هەمەڕەنگ

24/07/2024     ژمارەی بینراو 278

راچڵەکین-

کۆمپانیای یاری ماتێل یەکەم بووکە شووشەی باربی کوێری دروستکرد. ئەم بووکە شووشەیە بە گۆچان و چاویلکە، تایبەتمەندییەکی هەیە کە منداڵانی نابینا دەتوانن یاری پێ بکەن.

کۆمپانیای ماتێل ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئەو ئەوەیە کە هەموو منداڵان بتوانن خۆیان لە باربیدا ببینن.

ساڵی ڕابردوو ئەم کۆمپانیایە بووکە شووشەی باربی بە کورسی گەڕۆک و باربی بە نەخۆشی داون بڵاوکردەوە.

ماتێل ساڵانێکە ڕەخنەی زۆری لێدەگیرێت بەهۆی ئەوەی مۆدێلی ناڕاستەقینەی بووکەڵەی باربی پێشکەش بە منداڵان دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن