ڕیال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

وەرزش

23/07/2024     ژمارەی بینراو 251

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی فێرلان مێندی فەرەنسی.

یانەی شاهانە پێی وایە بەردەوامبوونی مێندی لەگەڵ تیپەکە زۆر باش دەبێت، لەگەڵ هەبوونی قەناعەت لەناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە ڕێککەوتن دەکرێت و دانوستانەکان بە شێوەیەکی ئەرێنی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا تەواو دەبێت.

یانەی ڕیال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مێندی لە وەڵامی داواکاری کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵیدا هەنگاوی نا، کە لە ماوەی داهاتوودا وەک یاریزانێکی گرنگ لە پێکهاتەکەیدا دەیبینێت.

مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمووان پێیان وایە مێندی بەهێزترین بەرگریکاری چەپە لە جیهاندا، شتێک کە ئەنچیلۆتی خۆی پێشتر وتوویەتی، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەستێرەی ڕکابەری تەقلیدی بەرشەلۆنە، لامین یامال، دانی بەوەدا ناوە.

هەرچۆنێک بێت ڕیال مەدرید گرێبەستی مێندی نوێ دەکاتەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی دانوستانەکان لە گرێبەستی لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدیدا دەگاتە چی.

گرێبەستەکەی مێندی لەگەڵ ڕیال مەدرید لە هاوینی 2025 کۆتایی دەێت، هەروەها لە ئێستادا نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوە بریتییە لە 22 ملیۆن یۆرۆ.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن