مباپێ بەڵێنێک بە پیرێز دەدات

وەرزش

23/07/2024     ژمارەی بینراو 264

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کیلیان مباپێ کە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، بەڵێنێکی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی مێرێنگێ دا سەبارەت بە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری پاریس سانجێرمان.

لە چەند مانگی ڕابردوودا چەند جارێک باس لەوەدەکرا کە یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت حەکیمی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، بە تایبەتی دوای پشتڕاستکردنەوەی گواستنەوەی مباپێ بۆ یانەی شاهانە لە مانگی شوباتی ڕابردوو.

بەگوێرەی تۆڕی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانیا، مباپێ لە ڕاستیدا لە یەکێک لە دیدارەکانی لەگەڵ پێرێز باسی لە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ حەکیمی هاوڕێی کردووە.

مباپێ بە پێرێزی وتووە کە حەکیمی باشترین بەدیلە کاتێک دانی کارڤاخال لە مێرێنگێ جێدەهێڵێت.

مباپێ بۆ سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ڕوونکردووەتەوە کە حەکیمی بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی بۆ یانەی شاهانە دەکات، هەروەها بەڵێن دەدات کە مووچەکەی هیچ کێشەیەک دروست ناکات، چونکە ئەولەویەتی ئەستێرە مەغریبییەکە لایەنی وەرزشی دەبێت.

تۆڕی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە بۆ حەکیمی ئەستەمە، چونکە یانە فەرەنسییەکە دانوستان لەسەر فرۆشتنی بە مێرێنگێ ناکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن