فەتح و حە.ماس ڕێککەوتن

جیهان

23/07/2024     ژمارەی بینراو 244

راچڵەکین-

چواردە گرووپی فەلەستینی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی کاتیی ئاشتەوایی نیشتمانی، بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لە دوای جەنگ.

ئەم ڕێککەوتنە دەرئەنجامی دانوستانەکانی پەکینە، کە تیایدا موسا ئەبو مەرزوق نوێنەری باڵای حەماس و، مەحمود عەلول ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی فەتح ئامادە بوون.

ئێستا فەتح بەرپرسی "کەرتی ڕۆژئاوا"ی فەڵەستین و، حەماس بەرپرسی "غەززە"یە. بەڵام دوای سەرکەوتنی حەماس لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2006 و کۆنترۆڵکردنەوەی کەرتی غەززە، پەیوەندییەکانیان زۆر ئاڵۆز بوو.

ئەم ناکۆکییانە لەم ساڵانەی دواییدا کەمبوونەتەوە و پێش دەستپێکردنی شەڕی غەززە، نوێنەرانی حەماس لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستین بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە ڕێککەوتنیان کردبوو.



ئێستا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بە ناوی "جاڕنامەی پەکین"، گرووپە فەلەستینییەکان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی غەززە لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ ڕێککەوتوون.

ئەم دیدارە دوو ڕۆژە لە پەکین بەڕێوەچوو. وەنگ یی، وەزیری دەرەوەی چین که ناوبژیوانی دانوستانەکان بوو، پێشوازی له ڕێککەوتنە

پرسی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی غەززە لە دوای جەنگ، یەکێک بوو لەو بابەتانەی کە دانوستانەکانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دواخست.

لە هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل، ناکۆکی ناوخۆیی و ڕەخنەگرتن لە شکستی ئیسرائیل لە پێشکەشکردنی پلانێکی دیاریکراو بۆ غەززە لە دوای جەنگەوە.که کرد.

بنیامین ناتانیاهۆ پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە دوای جەنگەکە، ناچێتە ژێرباری حوکمڕانی فەتح و حەماس. گتیشی: دوای ئەوەی حەماس لەناو دەبەین، بە هەموو توانامەوە دڵنیا دەبمەوە لەوەی کە غەززە هەرگیز هەڕەشە لە ئیسرائیل ناکات؛ نە حەماسستان و نە فاتحستان”.

ڕێککەوتنی گرووپە فەلەستینییەکان لە کۆبوونەوەی پەکین لە کاتێکدا ڕوودەدات کە دانوستانە دووبارەکان لە دەوحە و قاهیرە بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

ئەمریکا و میسر و قەتەر ناوبژیوانی ئەو دانوستانە ناڕاستەوخۆیانە بوون کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە ئامانجی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان بەڕێوەچوو.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا پەکین ڕۆڵێکی چالاکتری لە دیپلۆماسی نێودەوڵەتیدا بینیوە، لەوانە لە بوژانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن