راچڵەکین-
بڕیارە پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی لەشکرکێشییەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دۆسییەی سزادانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە تاوتوێ بکات.
فاتن قەرغولی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لیژنەکەیان چوونەتە فڕۆکەخانەی سلێمانی، لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە گفتوگۆیان لەبارەی سزاکانی تورکیا و راگرتنی گەشتەکانی سلێمانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی تورکیا کردووە.
فاتن قەرغولی وتی، لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە هێرش و ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە خەریکە دەبێتە داگیرکاریی راستەقینە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی تورکیا لە هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە و لەلایەن پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەکانییەوە بەتایبەت لیژنەی ئاسایش و بەرگری گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
دەشڵێت، لە دوای سەردانەکەیان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بابەتەکەیان بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خستووەتەڕوو تا دەستوەردانی دیپلۆماسی بکات.
لە 03-04-2023ەوە تورکیا بە بیانوی هەبوونی "جموجووڵی پەکەکە" لەنێو فرۆکەخانەی سلێمانی سەرجەم گەشتەکانی بۆ فرۆکەخانەکە راگرت و رێگە نادات هیچ فرۆکەیەکی فرۆکەخانەکەش لە خاکی تورکیا بنیشێتەوە.
جێی ئاماژەیە، لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رۆژی 2-7-2024 ، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له شاره‌كانی به‌غدا، كه‌ربه‌لا، به‌سره، نه‌جه‌ف، سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیان كرد به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بخه‌رێنه‌گه‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار‌و سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه و، له‌و چوارشێوه‌یه‌شدا داوایان له په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق كرد كاری جدی بكه‌ن بۆ لابردنی سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه.
له ماوه‌ی 14 مانگی رابردوودا به‌هۆی راگرتنی 35٪ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به ئاسمانی توركیادا نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلار زیانی دارایی به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه گه‌شته‌كان بۆ وڵاتان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تری گه‌شتیاری به‌رده‌وامه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه.