کامالا هاریس ‌هێرشی توند دەکاتە سەر ترەمپ

جیهان

23/07/2024     ژمارەی بینراو 241

راچڵەکین-

کامالا هاریس، جێگری جۆ بایدن، کە بە کشانەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بۆ کاندیدکردنی پارتی دیموکرات هەنگاوی هەڵگرتووە و، ڕۆژی دووشەممە چووە ئۆفیسی سەرەکی بایدن-هاریس لە ویلمنگتۆن لە ویلایەتی دێلاوێر و لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە "بۆ سەرکەوتن هاتووەتە مەیدانەکەوە".

کامالا هاریس وتی، لە ئەگەری گەیشتن بە کۆشکی سپی، وەک یەکەم سەرۆکی ژن لە مێژووی ئەمریکادا، مافی یاسایی ژنانی وڵاتەکەی بۆ لەباربردنی منداڵ دەگەڕێنێتەوە.

لە وتارەکەیدا ئێوارەی ئەمڕۆ، هاریس ئاماژەی بە پێشینەی خۆی کرد وەک داواکاری گشتی ویلایەتی کالیفۆرنیا و پێش ئەوەش وەک داواکاری گشتی شاری سانفرانسیسکۆ، وتی: "من (وەک داواکاری گشتی) لەگەڵ فێڵبازەکان و دەستدرێژیکارانی سەر ژنان و ساختەکاران کارم کردووە، هەر بۆیەش دەڵێم کە من کەسانی وەک ترەمپ بە باشی دەناسم”.

ئەم هێرشە زارەکییە توند و ڕاستەوخۆیەی هاریس بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ، دوای ئەوەش دێت، کە بەیانی ئەمڕۆ جەی دی ڤانس، کاندیدی جێگری سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە ئۆهایۆ ڕاستەوخۆ هێرشی زارەکی کردبووە سەر بایدن و بە " درۆزن" ناوی هێنابوو.

ڤانس هێرشی توندی کردە سەر سەرکردەکانی دیموکراتەکان و کامالا هاریس و میدیاکان و، تۆمەتباریانی کرد بە درۆکردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا "هەموو ئەوانەی بایدنیان بینیوە دەیانزانی ناتوانێت ڕکابەرایەتی و سەرکردایەتی بکات، بەڵام بە خەڵکیان نەوتووە تا ئەو کاتەی بووبە مردووێکی سیاسی".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن