پەیامەکەی پوتین بۆ ئەسەد چی بوو؟

جیهان

22/07/2024     ژمارەی بینراو 258

راچڵەکین-

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بە بۆنەی 80 ساڵەی "دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان ئەم وڵاتە و سوریا"، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەشار ئەسەد هاوتا سووریەکەی کرد.

پوتین لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: ڕوسیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی سوریا لە هەوڵەکانیدا بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا، هەروەها زامنکردنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری وڵاتەکەی.

بەشار ئەسەدیش لە پەیامی پیرۆزبایی خۆیدا بۆ ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند: "ڕووسیا و سوریا ٨٠ ساڵە پاڵپشتی یەکترن و پابەندن بە پرەنسیپ و ئایدیاڵەکانەوە هەرچەندە فشارێکی زۆریان لەسەر بوو بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن و ئیرادەیان بشکێنن."

بەشار ئەسەد ئەوەش دەڵێت: خۆڕاگری ڕووسیا لە هەڵوێستەکانیدا جیهانێکی فرە جەمسەری دروست کردووە و ئەو شەڕەی ئێستا ڕووبەڕووی دەبینەوە، شتێکە کە تێیدا بوار بۆ سازشکردن نییە، نەک پاشەکشە و شکستمان دەبێت.

پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان ڕووسیا و سوریا لە 21ی تەمووزی 1944 دامەزرا و هەردوو وڵات لە ساڵی 1980 ڕێککەوتنی دۆستایەتی و هاوکارییان واژۆ کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن