جێنیفەر لۆپێز ملیۆنان دۆلار پێشکەشی خەڵکی فەڵەستین دەکات

هەمەڕەنگ

22/07/2024     ژمارەی بینراو 292

راچڵەکین-

جێنیفر لۆپێز ئەستێرەی ناوداری جیهانیی، 4.5 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی خۆراک و کەرەستەی پزیشکی بۆ خەڵکی فەلەستین بەخشی. دەڵێت، هیوادارم ئەم هاوکارییە جیاوازییەکی بەرچاو دروست بکات.

ڕۆژنامەی هۆلیوود ڕیپۆرتەری نووسیویەتی، ئامانج لەم بەخشینە، دابینکردنی پێداویستییە دەستبەجێیەکانی ئەو کەسانەیە کە بەهۆی ململانێ و سەختییە بەردەوامەکانی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لۆپێز کە بە چالاکییە خێرخوازیەکانی ناسراوە، ئەو بڕە پارەیەی بەخشیوەتە ئەو ڕێکخراوانەی کە هاوکارییە زۆر پێویستەکان پێشکەش دەکەن.

ئەم یارمەتییە داراییە بە مەبەستی دابینکردنی ژەمە خۆراکیەکانە بۆ ئەو خێزان و کەسانەی کە ڕووبەڕووی  بەدخۆراکی و دەستڕانەگەیشتن بە دامەزراوە پزیشکییەکان دەبنەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، لۆپێز پابەندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە مرۆییە جیهانییەکان دەربڕی و ڕایگەیاند، "دۆخی فەلەستین بە قووڵی کاریگەری لەسەر من هەبووە، هەستم بە پێویستی کرد هەرچییەک لە توانامدا بێت بیکەم بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە زۆر پێویستیان پێیەتی. دابینکردنی خۆراک و یارمەتی پزیشکی زۆر گرنگە و هیوادارم ئەم هاوکارییە جیاوازییەکی بەرچاو دروست بکات”.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن