بێنزێما: ئەم یاریزانە شایەنی خەڵاتی باڵۆن دۆرە

وەرزش

22/07/2024     ژمارەی بینراو 235

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کەریم بێنزێمای فەرەنسی، ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و ئێستای یانەی ئیتیحادی جەدە، ستایشی گرێبەستی کیلیان مباپێی هاونیشتیمانیی کرد کە پەیوەندی بە مێرێنگێیەوە کرد، هەروەها پێشبینی دەکرد ئەو گرێبەستە سەرکەوتوو دەبێت.

بێنزێما لەمیانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "مارکا" ڕایگەیاند: پێشبینیم دەکرد مباپێ پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە بکات، لەڕاستیدا ئەوەش ڕوویدا و یاریزانێکی نایاب و ناوازەیە.

سەبارەت بە تۆپی ئاڵتونیش وتی: دەڵێم ڤینیسیۆس جونیۆر، چونکە شایەنی ئەوە و نەک تەنها بۆ ئەوەی ئەمساڵ کردوویەتی، بەڵکو بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە وەرزی پێشوودا کردوویەتی.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی ڤینیسیۆس یاریزانێکی تەواوە، دەتوانێت بە تەنیا یارییەک بباتەوە، بە دڵنیاییەوە بە هاوکاری هاوڕێکانی، بەڵام کاتێک ڕیال مەدرید پێویستی پێی دەبێت، بە باشی دەردەکەوێت.

جەختیشی لەوە کردەوە "هەر بۆیە من باوەڕم وایە ڤینیسیۆس شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە، هەمیشە لە کاتی گونجاودا ئامادەیە، هەر بۆیەش ڤینی پاڵێوراوی یەکەمە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیال مەدرید هێشتا باشترین تیپی جیهانە، یاریزانەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام یانەی شاهانە هەمیشە لە لوتکەدا دەمێنێتەوە، باشترینە و بەردەوامیش دەبێت لە سەلماندنی ئەوە.

بنزیمە لە کۆتاییدا وتی: هیچ تیپێک نابینم کە بتوانێت لە ڕیال مەدرید باشتر بێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن