پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی فەرمی بۆ جێگرەوەی مباپێ پێشکەش بە یانەیەکی ئینگلیزی دەکات

وەرزش

22/07/2024     ژمارەی بینراو 366

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

 ئەمڕۆ دووشەممە یانەی پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کرد، بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی نوێ لە هێڵی هێرشبەریدا.

یانە فەرەنسییەکە بەدوای جێگرەوەیەکی گونجاودا دەگەڕێت بۆ شوێنی کیلیان مباپێ، کە ئەم هاوینە بە خۆڕایی ڕووی لە ڕیال مەدرید کرد.

بەگوێرەی تۆڕی فۆت مێرکاتۆ، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی جادۆن سانچۆی ئینگلیزی، یاریزانی باڵی مانچستەر یونایتد لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا بکڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یانە فەرەنسییەکە زۆر نزیکە لە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ سانچۆ کە تەمەنی 24 ساڵە.

فۆت میرکاتۆ ڕوونیشیکردەوە، فایلەکەی ئەو یاریزانە باڵە ئینگلیزییە بە تەواوی لەگەڵ ئەو گرێبەستەدا دەگونجێت کە لویس کامپۆس، ڕاوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمان بەدوایدا دەگەڕێت.

تۆڕەکە بڵاویکردەوە، پاریس چاوەڕێی زانینی هەڵوێستی مانچستەر یونایتد دەکات لە ڕۆیشتنی سانچۆ، هەروەها ئەو نرخەی کە یانە ئینگلیزییەکە دایدەنێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن