شێوازی ژیانی بێ جموجۆڵ و وەرزش نەکردن چ زیانێکمان پێدەگەیەنێت؟

تەندروستی

22/07/2024     ژمارەی بینراو 236

راچڵەکین-

 

چالاکیی جەستەیی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی لەگەڵ تەمەنتدا تەندروست بمێنیتەوە، بەتایبەتی ئەگەر زۆربەی کاتەکانت لەسەر قەنەفە و سەیرکردنی تەلەفزیۆن بەسەرببەیت. توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی بینینی تەلەفزیۆن و ناچالاکی لەسەر ڕەوتی تەندروستی لە پیربووندا تاقیکردەوە.

 

نەبوونی جموجۆڵی جەستەیی، چوارەمین هۆکاری سەرەکی مردنی پێشوەختەیە لە جیهاندا. شێوازی ژیانی بێ جووڵە(،Sedentary lifestyle)، بەو دۆخە پێناسە دەکرێت کە مرۆڤ زۆربەی ڕۆژەکە لە حاڵەتی پشوودان بێت، واتە دانیشتن یان پاڵکەوتن.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی شێوازی ژیانی دانیشتن بە هۆکاری سەرەکی نەخۆشییە ناگوازراوەکان و چوارەم هۆکاری مردنی پێشوەختە لە سەرانسەری جیهاندا دەزانێت. نزیکەی 31%ی دانیشتوانی جیهان چالاکیی جەستەیی بەپێی پێویست ئەنجام نادەن کە بۆ تەندروستی پێشنیار کراوە، بەڵام تەنانەت زیادبوونی چالاکیی جەستەیی ڕۆژانە بەبڕێکی کەمیش، دەتوانێت تەندروستی گشتی باشتر بکات، بەتایبەتی لە تەمەنی پیریدا.

 

چالاکیی جەستەیی مامناوەند یان بەردەوام کاریگەری زۆر سودبەخشی هەیە لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی و پیربوونێکی تەندروست. حاڵەتێک کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە هۆکاری پاراستنی تواناکانی کارایی لە تەمەنی پیریدا دەزانێت.

 

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە سەیرکردنی تەلەفزیۆن بەتایبەت لەکاتی دانیشتندا زیانێکی زۆری هەیە،  هەر دوو کاتژمێرێکی زیادە کە بۆ سەیرکردنی تەلەفزیۆن بەسەر دەبەیت، ئەگەری پیربوونی تەندروست بە ڕێژەی ١٢% کەمدەکاتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، هەر کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا بە چالاکی جەستەیی جێگەی دەگرێتەوە، تەنانەت کارە سوکەکانی وەک کاری ماڵەوە، ئەگەری ژیانێکی تەندروست بۆ تەمەنی 70 ساڵ یان زیاتر بە ڕێژەی لەسەدا 8 زیاد دەکات. بەگوێرەیچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی وتی، هیچ سەرسوڕمانێکی لەم ئەنجامانە سەبارەت بە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی بینینی تەلەفزیۆن لەسەر تەندروستی نیشان نەدا و دەڵێت ئەم توێژینەوەیە، ئەگەر ئەو کاتەی کە لە سەیرکردنی تەلەفزیۆن بەسەر دەچێت، بە چالاکیی جەستەیی "چڕ" وەک وەرزشکردن بگۆڕدرێت، ئەوا ئەگەری پیربوونی تەندروست تەنانەت بە ڕێژەی 28% زیاد دەکات.

 

جگە لەوەش ئەو کەسانەی شەوانە کەمتر لە حەوت کاتژمێر دەخەون لە تەمەنی پیریدا تەندروست دەمێننەوە ئەگەر ڕۆژانە کاتژمێرێکی زیادە بخەون لەبری سەیرکردنی تەلەفزیۆن.

دکتۆر ئەندرۆ فریمان، بەڕێوەبەری خۆپاراستن و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان لە شاری دێنڤەر، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دەڵێت: لە ڕووی فیزیۆلۆژییەوە مرۆڤ هەرگیز بۆ ئەوە نەبووە بە درێژایی ڕۆژ لەبەردەم شاشەیەک دابنیشێت، هەرچەندە زیاتر دابنیشین، کێشەمان زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ تەمەنمان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن