ئێران و حە.ماس؛ ناتانیاهۆ دەگەیەنێتە ئەمریکا

جیهان

22/07/2024     ژمارەی بینراو 230

راچڵەکین-

 

بنیامین ناتانیاهۆ ئەمڕۆ بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت بۆ ئەوەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و وتارێک لە کۆنگرێس پێشکەش بکات.

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئامانجی سەفەرەکەی دەڵێت، ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە، شکستی حەماس و ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لە تەوەری گفتوگۆکانە.

 

بنیامین ناتانیاهۆ پێش ڕۆیشتنی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەگەڵ بایدن دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەردوو وڵات هەماهەنگی بکەن لەسەر ئامانجە گرنگەکانیان لە مانگەکانی داهاتوودا و لە کاتی جەنگدا بۆ دوژمنان گرنگە بۆ ئەوەی بزانین ئەمریکا و ئیسرائیل لە تەنیشت یەکترەوە وەستاون.

 

بەوتەی ناتانیاهۆ، ئازادی بارمتەکان، شکستی حەماس و "بەرەنگاربوونەوەی میحوەری تیرۆریستی ئێران" گرینگی دانوستانەکان دەبن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، داوای پشتیوانی هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماریخواز دەکات و وتی، "بە هاوڕێکانم لە هەردوولا دەڵێم بەبێ گوێدانە ئەوەی گەلی ئەمریکا کێ وەک سەرۆکی داهاتوویان هەڵدەبژێرێت، ئیسرائیل، هاوپەیمانی سەرسەختی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، دەمێنێتەوە".

 

ناتانیاهۆ لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ جاری شەشەم بوو بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەڵام ناکۆکییەکەی لەگەڵ حکومەتەکەی جۆ بایدن، بەتایبەتی دوای دەستپێکردنی شەڕ لە غەززە، چەندانجار بووە جێسەرنجی میدیا جیهانییەکان. ناوبراو لەو کاتەوە ئەمە یەکەمجارە بە بانگهێشتی فەرمی کۆشکی سپی سەفەری ئەمریکا دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن