گفتوگۆی ئەمنیی نێوان عێراق و ئەمەریکا دەستپێدەکات

عێراق

22/07/2024     ژمارەی بینراو 190

راچڵەكین -

 

بڕیارە ئەمرۆ لە واشنتۆن گفتوگۆی ئەمنیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستپێبکات.

 

ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X  نووسیوویەتی: ئەمڕۆ گفتوگۆی ئەمنی هاوبەش لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە واشنتۆنی پایتەیخت دەستپێدەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە گفتوگۆکەدا باس لە پرسە ئەمنییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و عێراق دەکرێت، هاوکات تاوتوێی داهاتووی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پتەوکردنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن