راچڵەکین-
لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکات.
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە: لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەست بە ئەنجامدانی رێککارەکانی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز دەکرێت و هێزە ئەمنییەکانیش وەک یەکەم شوێن مووچە وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان پابەندبن بەو خشتەیەوە کە بۆ دابەشکردنی مووچە دیاریکراوە.
جێی ئاماژەیە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی رەوانەی بەغدا کرد.