"باوکێک لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا"

کوردستان

22/07/2024     ژمارەی بینراو 1214

راچڵەکین-

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگای گشتی ناحیەی بالیسانی سەر بە هەولێر، شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان باوک و کوڕێکدا دروستبووە و دواتر کوڕەکە تەقەی لە باوکی کردووە.

 

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، بەهۆی رووداوەکەوە باوکی تەقەکەرەکە گیانی لەدەستداوە و مامی و کەسێکی دیکەش بریندار بوون، کوژراوەکە تەمەنی 50 ساڵە و بریندارەکانیش رەوانەی رانیە دەکرێن.

 

دەوترێت، دوابەدوای رووداوەکە تەقەکەرەکە هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن