راچڵەکین-
بە هەماهەنگی حکومەتی بەڕیتانیا، عێراق پلانێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین جێبەجێ دەکات.
یوسف موئید بەرپرسی بەشی گۆڕانی کەشوهەوا لە وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند: ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی نوێی ژینگەیی کە ئامانج لێی رێگریکردنە لە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم پلانە بە پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی حکومەتی بەڕیتانیا و لەلایەن تیمێکی نیشتمانی و بە هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ دەکرێت.
باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا بەهۆی گۆڕانەکانی کەشوهەواوە رێژەی خۆڵبارین لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بە تەواوی زیادیانکردووە.