سودانی هێڵی گواستنەوەی کارەبای تورکیا – عێراقی کردەوە

عێراق

21/07/2024     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین-

 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبای وڵاتەکەی، هێڵی کارەبای تورکیا – عێراقی کردەوە، لە رێگەی وێستگەی کەسک کە دەکەوێتە  قەزای تەلەعفەری پارێزگای نەینەوا.

 

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد: لە رێگەی پرۆژەکەوە 300 مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە دەگاتە وێستگەی ناوبراو بۆ ئەوەی بدرێت بە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و کەرکوک.

 

هاوکات محەمەد شیاع سودانی وتی: ئەم پرۆژەیە ماوەی 20 ساڵە راگیراوە و لە کۆتاییەکانی سەدەی رابردووشەوە پلانی بۆ دانرابوو، ئەمڕۆ بە هەوڵی عێراقییەکان جێبەجێکرا، گرنگی پرۆژەکەش لەوەدایە، یەکەمجارە پێکەوەبستنی نێودەوڵەتیمان لەگەڵ تورکیا و لەوێوە بۆ ئەوروپا دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن