"مەترسیدارترین" سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

عێراق

21/07/2024     ژمارەی بینراو 170

راچڵەکین-

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە: بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری کە چەند مانگێکی خایاند، هێزەکانمان توانیان مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: تیرۆرستەکە ناوی (ئەبو هبە)یە و دوای لێکۆڵینەوەکان دانی بەوەدا ناوە کە لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا کاری کردووە و وەکو بەرپرسی ئەمنی رێکخراوەکە لە فەلـلوجە کاری کردووە.

باسی لەوەشکرد: هاوکات ناوبراو دانی بەوەشدا ناوە، گۆڕستانێک لە فەلـلوجە بوونی هەیە کە تەرمی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی مەدەنی تێدایە و خۆیشی بەشداربووە لە کوشتنیان.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق روونیشیکردەوە: لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ سەرکردەکەی داعشدا بەردەوامە و تەرمی سێ لە قوربانییەکانی دەستی رێکخراوەکە لە گۆڕستانە ئاماژەپێکراوەکەدا دۆزراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن