ژنێک کە 43 ساڵ بەبێتاوان زیندانی کرابوو، ئازاد کرا

هەمەڕەنگ

20/07/2024     ژمارەی بینراو 426

راچڵەکین-

ژنێکی ئەمریکی کە ماوەی 43 ساڵ بە تاوانی کوشتنێک کە ئەنجامی نەداوە لە زیندان بوو، دوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی ئازاد کرا.

لە نێو ئەو کەسانەی کە بە هەڵە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، ساندرا هێمی تەمەن 64 ساڵ درێژترین ماوەی زیندانیکردن لە مێژووی ئەمریکادا بەسەر بردووە.

ساندرا هام بە تۆمەتی کوشتنی کارمەندێکی کتێبخانە لە شارێکی ویلایەتی میزۆری، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەکەی دەریخست کە هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەوە نەبووە کە ئەو تاوانەکەی کردبێت، جگە لە دانپێدانانەکەی خۆی نەبێت.

بەپێی بەڵگەنامەکانی دۆسیەکە، بەدواداچوونەکانی پۆلیس لە کاتێکدا دانپێدانانی ژنەکەیان دەستکەوتووە کە ناوبراو لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی خەوێندرابوو و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەو دەرمانانە بووە کە پێی دراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن