لە هەولێر 24 تاقیگەی پزیشکی داخران

تەندروستی

20/07/2024     ژمارەی بینراو 291

راچڵەکین-

لە هەولێر 24 تاقیگه‌ی پزیشكی  تایبه‌ت داخران و 21 تاقیگه‌ی دیكه‌ش به‌ توندی سزادران له‌به‌رنه‌بونی مۆڵه‌ت و پابه‌ندنه‌بونیان به‌ ڕێنماییه‌كان.

تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند ، لەئەنجامی گەڕان و پشكنینی تیمەكانیاندا، 24 تاقیگەی پزیشكی  تایبەت داخران و 21 تاقیگەی دیكەش بە توندی سازادران لەبەرنەبونی مۆڵەت و پابەندنەبونیان بە ڕێنماییەكان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ڕێگەی بەشی تاقیگە دوای بەدواداچوون و گەڕان لە ڕێگەی لیژنە و تیمەكانیان، دەستیانگرت بەسەر ژمارەك دەرمانی تاقیگەیی ماوە بەسەرچوو، 24 تاقیگەش كە بێ مۆڵەت كاریان كردبوو داخران، لەگەڵ 21 تاقیگەی تایبەت كە ڕێنماییەكانیان جێبەجێ نەكردبوو داخران و پێ بژاردنیان بۆ كرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕێگەی سەرجەم بەشەكانیان بەدواداچوون بۆ هەمو ئەو شوێنانە دەكەن بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی كاركردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی تەندروستی   لە نەخۆشخانە و تاقیگەو سەنتەرەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن