ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە

کشتوکاڵ

20/07/2024     ژمارەی بینراو 321

راچڵەکین-

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە و بەوتەی بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی وادەکەی درێژناکرێتەوە.

نەسرین ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، "لەو بڕەی بۆ سلێمانی دیاریکراوە 273 هەزار تۆنی وەرگیراوە و ئەوەشی ماوەتەوە ئەمڕۆ وەردەگیرێت."

بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆنە.

حكومەتی عێراق بڕی700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی  وەرگرتووە، هەر تۆنێكیش بە 850 هەزار دینار وەردەگیردرێت.

پێنجشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤  کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و کردنەوەی دەرگای سایلۆکانی هەرێمیان ڕاگەیاند.

بەپێی دابەشکاریی وەرگرتنی گەنم، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن گەنم وەردەگیرێت، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن وەردەگیرێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن