تەرمی کچێکی گەنج دۆزراوەتەوە

کوردستان

19/07/2024     ژمارەی بینراو 1316

راچڵەکین-

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە. کەسوکاری دەڵێن باری دەرونی تەواو نەبووە و خۆی خستۆتە ناوی پاشاوی قوڕەگۆ و بەو هۆیەوە خنکاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونی کردووەتەوە، کاتژمێر ۹:۳۰ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بەرواری۲۰۲٤/۷/۱۹ هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕاپەڕین ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێك بەناوی(لا، هـ، ع) لە دایکبووی ساڵی ۲۰۰۱ ساڵ لە ڕەگەزی مێ دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی کێوەڕەش.

بە ووتەی کەس و کاری ناوبراو باری دەروونی تەواو نەبووە و بە تەنیا ڕۆیشتووە بۆ نزیك گوندی قوڕەگۆ، لەوێش خۆی خستۆتە ناوی پاشاوی قوڕەگۆ و بەو هۆیەوە خنکاوە.

پۆلیس دەڵێت تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ڕانیە کرا، دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری ناوبراو ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە، و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن