درامای شۆگن بۆ 25 خەڵات پاڵێوراوە و مێژووی تۆمارکرد

کەلتوور

19/07/2024     ژمارەی بینراو 224

راچڵەکین-

زنجیرەی مێژوویی شۆگن، بۆ 25 خەڵاتی "ئێمی" پاڵێوراوە و بەمەش ڕیکۆردی زۆرترین پاڵێوراوی تۆمارکرد.

خەڵاتی ئێمی بەناوبانگ، ساڵانە بە باشترین بەرهەمە تەلەفزیۆنییەکان لە ئەمریکا دەدرێت.

چەندین ئەستێرەی شۆگن پاڵێوراو بوون بۆ خەڵاتی ئێمی، لەوانە هیرۆیوکی سانادا بۆ ئەکتەری سەرەکی پیاو لە زنجیرە دراماکە، ئانا ساوای بۆ ئەکتەری سەرەکی ژن، تادانۆبۆ ئاسانو و تاکهیرۆ هیرا بۆ ئەکتەری پاڵپشتی زنجیرەی درامی.

شۆگون کۆی گشتی بۆ 25 خەڵات پاڵێوراوە، کە زۆرترین ژمارەی پاڵێوراوییە بۆ زنجیرەکان لەمساڵدا، بەمەش کۆمپانیای FXی بەرهەمهێنانی دراماکە بە کۆی گشتی بۆ 93 خەڵاتی فێستیڤاڵەکە پاڵێوراوە.



شۆگون لەسەر بنەمای چیرۆکی کلاسیکی مێژوویی نووسەری بەریتانی جەیمس کلاڤێل (1975) دروستکراوە. چیرۆکی زنجیرەکە لە ساڵی 1600 دەست پێدەکات، لە کۆتایی نزیکەی دوو سەدە شەڕی ناوخۆ. جۆن بلاکتۆرن، دەریاوانێکی ئینگلیزی کە کەشتییەکەی لە کەناراوەکانی ژاپۆن نوقم بووە، دەبێت لە پێناو مانەوەی خۆیدا، تێکەڵ بە کەشێکی دوژمنانەی ئەو سەردەمەی ژاپۆن ببێت.

سانادا، ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ژاپۆنی، لە زنجیرەکەدا ڕۆڵی لۆرد تۆراناگا دەگێڕێت، کە کارەکتەری خەیاڵییە و لەسەر بنەمای ئاییاسو تۆکوگاوا دروستکراوە، کە بووە یەکەم "شۆگن"ی تۆکوگاوا. لە کەشوهەوای سیاسی پڕ لە گێژاوی سەرەتای سەدەی 17دا، توراناگا دەبێت شەڕ لەگەڵ ڕکابەرەکانی بکات و لەم نێوەندەدا سوود لە یارمەتی دەریاوانێکی ئینگلیزی وەردەگرێت.

درامای شۆگن بەجۆرێک سەرکەوتنی لەناو بینەرانی جیهانیدا بەدەستهێنا، کە بڕیارە وەرزی دووەمیشی بەرهەمبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن