شێخێکی کورد و دوو دەروێشی هاوەڵی کوژران

کوردستان

18/07/2024     ژمارەی بینراو 1455

راچڵەکین-

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، "کەسانی نەناسراو" تەقەیان لە کەسێک بە ناوی "شێخ ئازاد شەهابی" و دوو دەروێشی هاوەڵی لە سەقز-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

لەم هێرشەدا دوو کەس لەگەڵ شێخ ئازاد شەهابی بە ناوەکانی "پیمان و پەرویز" گیانیان لەدەست دا و شێخی ناوبراویش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سەقز بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئاژانسی "تەسنیم" لە زاری بەرپرسی پۆلیسی سەقز-ەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی تەقەکردنەکە و نووسیویەتی پۆلیس لە هەوڵدایە بۆ "ناسینەوە و دەستگیرکردنی بکوژ یان بکوژەکان"ی ڕووداوەکە.

بەرپرسی پۆلیسی شاری سەقز وتی: پۆلیس سەرەداوی باشی لەم بارەوە دەستکەوتووە، کە بەم زووانە بڵاودەکرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن