کچی حاکمی دوبەی هاوسەرەکەی خۆی سێ بەسێ تەڵاق دا

هەمەڕەنگ

18/07/2024     ژمارەی بینراو 711

راچڵەکین-

هەژماری فەرمی ئینستاگرامی "شێخە مەهرە"، کچی محەمەد بن ڕەشید ئال مەکتوم، حاکمی دوبەی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.



لەم پۆستەدا کە بە دەستەواژەی "هاوسەری ئازیزم" دەستی پێکردووە، نووسراوە کە: "چونکە تۆ لەگەڵ کەسانی دیکە تێکەڵ بوویت، لێرەوە جیابوونەوەمان ڕادەگەیەنم".

نووسیویەتی:" من تەڵاقت دەدەم، تەڵاقم دەدەم و تەڵاقت دەدەم”.

شێخە مەهرا لە ژێر ئەم پۆستەدا نووسیویەتی "ئاگاداری خۆت بە...هاوسەری پێشووت".



هەروەها هەردوولا وێنەی یەکتریان لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکانیان سڕیوەتەوە.

تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن شێخ مانع بن ڕەشید بن مەکتووم هاوسەری "شێخە مەهرە" یان باوکیەوە نەدراوە.

ناوبراو لەگەڵ شێخ مانع لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 بە فەرمی هاوسەرگیرییەکەیان ڕاگەیاند، لە مانگی ئایاری ساڵی 2024شدا منداڵێکی کچیان بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن