ئێسکەپەیکەری دایناسۆرێک بە زیاتر لە ٤٤ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

هەمەڕەنگ

18/07/2024     ژمارەی بینراو 334

راچڵەکین-

ئێسکەپەیکەری دایناسۆرێکی زەبەلاح لە زیادکردنێکی ئاشکرای کۆمپانیای سۆتیبی لە نیویۆرک بە بڕی ٤٤.٦ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئەم ژمارەیە بەرزترین بڕە پارەیە کە تا ئێستا بۆ بەردبوویەک دراوە و بە کڕیارێکی نەناسراو فرۆشرا.

لە زیادکردنی ئاشکرای سۆزیبی-دا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ئێسکەپەیکەرە سەر بە دایناسۆرێکی گیاخۆری ستێگۆساورسە کە نازناوی "ئەپێکس"ە، کە بەرزییەکەی ٤.٣ مەتر و درێژییەکەی ٢٢.٨ مەتر لە لووتییەوە تا کلکی.

ئەو ئێسکەپەیکەرە یەکێکە لە تەواوترین ئێسکەپەیکەرەکان کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە.



بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سۆزیبیزەوە بڵاوکراونەتەوە، "ئەپێکس لە ئەمریکا لەدایکبووە و بڕیارە لە ئەمریکا بمێنێتەوە" و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێدەچێت ئەم ئێسکەپەیکەرە بە قەرز بدرێت بە دامەزراوەیەکی ئەمریکی.

ئەپیکس بە ڕێکەوت لەلایەن زانایەکی بواری شوێنەوارەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕۆژئاوای کۆلۆرادۆ دۆزرایەوە.

خەمڵاندنی ئەوە کراوە کە ئەپیکس نزیکەی ١٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لەسەر زەوی ژیاوە.

ڕیکۆردی پێشووی فرۆشتنی بەردبووی دایناسۆر لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو لە فرۆشتنی ئێسکەپەیکەرێک بە بڕی ٣١.٨ ملیۆن دۆلار.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن