عیراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكارانی زانكۆ دەردەكات

عێراق

16/07/2024     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بڕیاریدا سەرجەم ئەو خوێندكارانەی زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان كە لەساڵی خوێندنی 2023 - 2024 دەرنەچووبوون و مەترسی دەركردنیان لە زانكۆكان لەسەرە، ئەمساڵی خوێندنیان بە نەكەوتوو بۆ ئەژمار بكرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپێناو دەستەبەركردنی چارەسەری یاسایی و وەك دەرفەتێك بۆ خوێندكاران بۆ تەواوكردنی پرۆسەی خوێندن، بڕیاردرا ساڵی خوێندنی 2023 - 2024 بە نەكەوتوو بۆ ئەو خوێندكارانەی زانكۆ ئەژمار بكرێت كە بەهۆی دەرنەچوونیانەوە تەرقین قەید دەكرێن لەهەموو قۆناغەكانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران، كە لە خولی یەكەم و دووەمی زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان تاقیكردنەوەكانیان ئەنجامداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن