ڕووسیا ڕۆمانێکی پڕفرۆش لە وڵاتەکەی قەدەغە دەکات

کەلتوور

16/07/2024     ژمارەی بینراو 216

راچڵەکین-

داواکاری گشتی ڕووسیا، فەرمانی بە بڵاوکەرەوەیەکی بیانی کردووە کە ڕۆمانێکی پڕفرۆش لە بازاڕی کتێبەکان بکێشێتەوە، ئەمەش بەهۆی "هەڕەشەی ئەمنی".

ڕۆمانەکەش ناوی "مشک"ە، لە نووسینی ئیڤان فیلیپۆڤ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە و ستایشی زۆری کرا.

لەم ڕۆمانە خەیاڵییەدا، مشکێک لە تاقیگەیەک هەڵدێت، کە تێیدا ڤاکسینێک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ڤلادیمێر پوتین دروست دەکرێت، و دۆخێکی "ئاخرزەمانی" لە مۆسکۆدا دروست دەکات.

نووسەری ڕۆمانی "مشک" دەڵێت بابەتی ئەم ڕۆمانە "لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسی شەڕە".

لایەنگرانی کرێملین ڕۆمانەکەیان بە "پڕ لە ڕوسۆفۆبیا" ناوبردووە و بێزاری خۆیان دەربڕیوە لەوەی لە کتێبفرۆشییەکانی ڕووسیادا دەفرۆشرێت.

تا ئەم دواییانە، چاپکردنی کتێب لە ڕووسیا لە ئەستۆی چاپکەردا بووە و پێویستی بە مۆڵەت نەبووە. هێشتا بە ڕواڵەت ئەم ڕەوتە نەگۆڕاوە، بەڵام لەگەڵ توندبوونەوەی ژینگەی ئەمنی لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا لە ڕووسیا، بڵاوکەرەوەکان بە شێوەیەکی سەرەکی ڕوویان لە خۆسانسۆری کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن