ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە

عێراق

16/07/2024     ژمارەی بینراو 223

راچڵەکین-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای پشووی وەرزی یاسادانان لە ڕۆژی شەممە ئەنجامدەدات و چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك تاوتوێ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی شه‌ممه‌20ی7ی2024، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەموارى یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدان دەکرێت.

تەوەری دووەمیش تایبەتە بە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندکردنی ئەندامبوونی عێراق لەیاسای خزمەتگوزاریی ئاسمانی لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ئازەربایجان دەکرێت.

لە بڕگەی سێیەمیشدا تاوتوێی پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەكرێت. بڕگەی چوارەمیش تاوتوێی پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن