لە بەغدا سێ ئەندامی خێزانێک کوژران

عێراق

15/07/2024     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین -

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە رۆژهەڵاتی بەغدا سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران.

ماڵپەری سۆمەریە نیوز لە زاەی سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردوە، لە ناوچەی شەماعییە لە رەسافەی بەغدا، دوو برا تەقەیان لە سێ ئەندامی خێزانێک کردووە و لە ئەنجامدا هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ کەسەی کوژراون بریتین لە باوک، کوڕێک و برازایەک، دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران دەستیپێکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن