سبەینێ لەچەند پارێزگایەكی عیراق دەكرێتە پشوو

عێراق

13/07/2024     ژمارەی بینراو 598

راچڵەكین -

چەند پارێزگایەكی عیراق بڕیاریاندا بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام عەباس، سبەینێ بكەنە پشووی فەرمی.

هەریەك لە پارێزگاكانی بەسڕە، میسان و زیقاڕ، بڕیاریاندا بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام عەباس، سبەینێ یەكشەممە بكەنە پشووی فەرەمی لەسەرجەم دام و دەزگا حكومییەكانی ئەو پارێزگایانە، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.
  
هەرچەندە ئیمام عەباس لەڕۆژی 10ی موحەڕەم لەگەڵ ئیمام حسێن و تەواوی كەسوكارەكەی شەهید بووە، بەڵام پەیڕەوكارانی ئاینزای شیعە ساڵانە لەڕۆژی حەوتی موحەڕەم یادی شەهیدبوونی دەكەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن