زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵ لە عێراق لەژێر چاودێری پاراستنی کۆمەڵایەتیدان

عێراق

13/07/2024     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین-

بە وتەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وڵاتەکە، زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵ لە عێراق لەژێر چاودێری پاراستنی کۆمەڵایەتیدان.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە سێ ملیۆن و 479 هەزار منداڵ لەژێر چاودێری پاراستنی کۆمەڵایەتیدان و ئەم ژمارەیە بەرزترین رێژەیە لە عێراقدا تۆمارکرابێت.

هاوکات محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هەموو هەوڵەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرنامە فەرهەنگییەکان بۆ منداڵان و ئامادەکردنیان بۆ داهاتوویەکی باشتر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن