جۆرج کلۆنی داوایەک لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات

هەمەڕەنگ

11/07/2024     ژمارەی بینراو 298

راچڵەکین-

جۆرج کلۆنی، ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیوود و لایەنگری پارتی دیموکراتەکان، بابەتێکی لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکردەوە و داوای لە جۆ بایدن کرد لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکشێتەوە.

کلۆنی لەم وتارەدا وێڕای بەرز نرخاندنی دەستکەوتەکانی بایدن وەک سیناتۆر و جێگری سەرۆک و سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی: باوەڕم پێی هەیە. باوەڕم بە کارەکتەری ئەو هەیە. ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لەو ئاڵنگارییانەی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەتەوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بایدن وەک هەر مرۆڤێکی دیکە دەسەڵاتی سەرکەوتنی بەسەر "شەڕ دژ بە کات"دا نییە.

دوابەدوای خراپی ئاستی بایدن لە یەکەم دیبەیتی ڕووبەڕووی دۆناڵد ترەمپ، ڕەخنەکان لە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا توندتر بوون. بەپێی هەندێک ڕاپرسی، تەمەنی بایدن بە هۆکارێکی گرنگ دادەنرێت بۆ ئەوەی دەنگدەرانی ئەمریکی متمانەیان پێ نەکەن.

دوای ئەم مشتومڕە، بانگەوازەکان بۆ ناساندنی کاندیدێکی دیکە لەبری بایدنی تەمەن 81 ساڵ زۆر زیادی کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن