راچڵەکین-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە؛ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە، پلەی گەرمای ناوچەی گەرمیان دەگاتە 47 پلە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک. پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 45
سلێمانی : 42
دهۆک : 44
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 44
سۆران : 43
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 47