راچڵەکین-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەدەرەوەی وڵات هاوڵاتییەکی کوشتبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له به‌رواری (24/2/2023) هاوڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی (هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د مارف) له‌دایكبووی 1989 له جه‌نگه‌ڵه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا كوژرا، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی سكاڵای یاساییان له دژی تۆمه‌تبار (ڕ، ح، ح) له‌دایكبووی 1985، تۆماركرد.
پۆلیس دەڵێت، پاش ڕێكخستنی په‌ڕاوی لێكۆڵنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبار و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تبار له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌زای زاخۆ ده‌ستگیركرا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له ئێستادا تۆمەتبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادان له‌نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوشتنی سلێمانی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.