مەحسون قرمزگول داوایەک ئاراستەی سەرۆککۆماری ئێران دەکات

هەمەڕەنگ

09/07/2024     ژمارەی بینراو 1824

راچڵەکین-

موحسن قرمزگول گۆرانیبێژی ناوداری بەڕەچەڵەک کورد لە پەیامێکدا داوا لە سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات، چاکسازی بکات  و دۆخی ژنانی ئێرانی بەرەوپێش ببات و لەو توندوتیژییەی بەرامبەریان دەکرێت، بیانپارێزێت.

ئەو گۆرانیبێژە لە پەیامەکەیدا بۆ مەسعود پزیشکیان، خوازیاری ئەوەیە کە ڕێوشوێنی پێویستی لە حکومەتی 14هەمینی ئێران بگیرێتەبەر و ببێتە هۆی ئەوەی ژنانی ئێران "ژیانێکی ئارام و بەختەوەر و دوور لە دڕندەیی و توندوتیژی" هەبێت.

مەحسون هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەم چاکسازییانە جێبەجێ بکرێن، بەڵێن دەدات کۆنسێرتێکی خۆڕایی لە گەورەترین یاریگای ئێران سازبکات.

زۆرێک لە گۆرانیبێژانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات و گۆرانیبێژانی بیانی، لەوانە ئەوانەی لە تورکیا و ئازەربایجان، ئارەزووی سازدانی کۆنسێرتیان لە ئێران هەیە، بەڵام بەهۆی سنووردارکردن و گوشارەکانی حکوومەت، لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن.

مەحسون لەدایکبوی ساڵی 1964، خەڵکی شاری دیاربەکرە و سەر بە خێزانی زازای کوردیە، ناوی ڕاستەقینەی "عەبدوڵا یوزانشیرە"، هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی دەچێتە ئیستانبوڵ و لەوێ نیشتەجێ دەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن