ئەو دەمانچانەی ناپلیۆن ویستی خۆی پێبکوژێت بە ملیۆنێک و 800 هەزار دۆلار فرۆشران

هەمەڕەنگ

08/07/2024     ژمارەی بینراو 195

راچڵەکین-

دوو دەمانچەی ناپلیۆن بۆناپارت، ئیمپراتۆری فەرەنسا، کە جارێک هەوڵی خۆکوشتنی لەگەڵیان دا، لە زیادکردنێکدا بە نزیکەی یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار دۆلار فرۆشران.

ئەم دەمانچانە دوێنێ یەکشەممە لەلایەن مەزادخانەی "ئۆسنات"ەوە لە نزیک کۆشکی فۆنتەینبلۆ لە فەرەنسا خرانە زیادکردنەوە، کە ئەو شوێنە بوو ناپلیۆن دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە ساڵی 1814 هەوڵیدا خۆی بکوژێت.

دەوترێت دوای شکستی سوپاکەی ویستوویەتی بە یەکێک لەو دەمانچانە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام یەکێک لە ئەفسەرەکان باروتەکەی تێدا بەتاڵکردبووەوە. لەبری ئەوە هەوڵیدا بە خواردنی ژەهر خۆی بکوژێت بەڵام ڕزگاری بوو.

ناپلیۆن دوای گەڕانەوەی لە دوورگەی ئالبا لە ساڵی 1815 گەڕایەوە سەر دەسەڵات، بەڵام لە شەڕی واتەرلو لەلایەن ئینگلیزەکانەوە شکستی هێنا.

ئەم دەمانچەیە بۆ ناپلیۆن لەلایەن لویس مارین گۆست، دەمانچەچییەکی خەڵکی پاریسەوە دروستکراوە و بە زێڕ و زیو ڕازاوەتەوە و وێنەی ناپلیۆن لەسەر سندوقە دارەکەی هەڵکەندراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن