ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ شەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا نهێنی ئەو وێنانەی ئاشکرا کرد کە لەم دواییانەدا لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بەرشەلۆنە و ئەستێرەی ئینتەرمیامی ، لەگەڵ لامین یامال یاریزانی بارسا دەرکەوت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، ئەم وێنانە هی مێسی و یامالە، و دەگەڕێنەوە بۆ کەمپینێک کە ڕۆژنامەکە لەگەڵ یونیسێف سپۆنسەری بەرشەلۆنە ڕێکی خستووە، کە زۆرێک لە ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە بەشدارییان تێدا کردووە.
مێسی لە هەندێک وێنەدا دەردەکەوێت کە یامالی هەڵگرتووە، لە هەندێکی تریشدا خەریکی شۆردنی دەبێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوکات یامال تەمەنی تەنها 6 مانگ بووە، دایک و باوکیش ڕازیبوون بەشداری لە هەڵمەتی یونیسێف و سپۆرتدا بکەن.
فۆتۆگرافەر خوان مۆنفۆرت سەبارەت بە یادەوەرییەکانی لەم ساتەوەختە سەرسوڕهێنەرەدا وتی: “وێنەکانمان لە کامپ نو گرتووە زۆربەیان لە ژووری گۆڕینی تیپی میوان بووە، هەندێکیان لە دەرەوەن.”
ئاماژەی بەوەشکرد، وێنەی مێسی و ئەو منداڵەم لەبیرە، کە ئێمە نەماندەناسی، بێگومان تا تەلەفۆنیان بۆ کردم و گوتیان ئەو منداڵە یامالە.
وێنەکانی مێسی و یامال: