لە مانگێکدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری ئیمێرجنسی سلێمانی ئەنجامدراوە

تەندروستی

05/07/2024     ژمارەی بینراو 262

راچڵەکین-

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری ئیمێرجنسی ئەنجامدراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/6/30) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1.483 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 235 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 819 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 429 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 127 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 132 كەس داخڵ كراون و 24 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 108 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن