راچڵەکین-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون.
سەرکار سوورچی ڕایگەیاند، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كه پیشه‌یان گۆشتفرۆشییه تووشی تای خوێنبه‌ربوون بوون و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره.
تا ئێستا حه‌وت حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار كراوه. سێ حاڵه‌ت له سلێمانی، دوو حاڵه‌ت له دهۆك و دوو حاڵه‌تیش له هه‌ولێر تۆمار كراون.
پێشتریش سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى هەرێم ڕایگەیانبوو، لە سەرەتاى دەستپێکردنى وەرزى گەرما، زیاتر چاودێری حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون دەکەن. وتیشى، بەراورد بە پارێزگاکانى عێراق ژمارەی تووشبووان لە هەرێمى کوردستان زۆر کەمە، لە عێراق ژمارەى تووشبوون و مردن یەکجار زۆرە.
تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت، ئەم ڤایرۆسە لە شارەکانی ئەفریقا و بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا، ساڵانە زیاد دەکات و بڵاوە.