مێشوولە چ ڕەنگ و بۆنێک سەرنجی ڕادەکێشێت؟

هەمەڕەنگ

01/07/2024     ژمارەی بینراو 768

راچڵەکین-

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، بەهۆی ئەوەی هەندێک کەس بۆنێکی تایبەت و دیاریکراو دەردەدەن، مێشوولەکان زیاتر گازیان لێدەگرن.

ئەم توێژینەوەیە ئەوەشی دەرخستووە، مێشوولەکان حەزیان بۆ چەند ڕەنگێکی دیاریکراو هەیە و بەرەو ڕوویان دەڕۆن.

مێشوولەکان، لە ڕێگەی بۆنی کیمیایی پێست،عارەق و دی ئۆکسیدی کاربۆنی هەناسەدانەوە، مرۆڤەکان دەدۆزنەوە.

مێشوولەی مێ بۆ زاوزێ، پێویستیان بە خوێن هەیە، لە دۆزینەوەی ئامانجەکانی خۆیاندا لێهاتووییەکی زۆریان هەیە.

ئەو مێشوولانە، بەرەو ڕەنگی تایبەتی وەکو سوور و ڕەش ڕادەکێشرێن، لە کاتێکدا زیاتر خۆیان لە ڕەنگی سپی و ڕەش بەدووردەگرن.

مێشوولەکان دەتوانن سوود لە ئەزموونی خۆیان وەربگرن، ئەگەر گاز لە کەسێک بگرن و بەدڵیان بێت، ئەگەری گەڕانەوە و گازلێگرتنی دووبارەی زۆرتر دەبێت.

بەپێچەوانەشەوە، ئەگەر کەسێک بەردەوام هەوڵی لێدانیان بدات بۆ دوورخستنەوە، ئەوانیش فێردەبن خۆ بەدووربگرن لەو کەسە.

ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەشی لە توانای مێشوولە کردووە بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی شەکر. مێشوولە دەتوانێت سێ جۆر سەرچاوەی شەکر دەستنیشان بکات، لەوانە میوە.

توێژەران دەڵێن، بە پشتبەستن بەم توانایەی مێشوولە، دەکرێت بۆنێک دروست بکرێت کە ڕایانبکێشێت بۆ سەرچاوەی ئەو ژەهرە کە دەیکوژێت.

مێشوولە بەناوبانگە بە بڵاوکردنەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک مەلاریا، تای خوێنبەربوون، ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل، ڤایرۆسی زیکا.

سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی مێشوولە بە هۆی توانای بەربڵاوی بڵاوکردنەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی جیهان وەک کوشندەترین بوونەوەری جیهان دەستنیشان کرد.

گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە گواستراوەکانی مێشوولەی زیاتر کردووە، بەم دواییە ناوچەکانی وەک باشووری نیڤادا ئاستێکی پێوانەیی چالاکیی مێشوولە و بڵاوبوونەوەی توندی ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیلیان بەخۆوە بینیوە.

بەم شێوەیە، لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکانی مێشوولە لە سەرانسەری جیهاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن