لە هەرێمی کوردستان دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

تەندروستی

28/06/2024     ژمارەی بینراو 346

راچڵەکین-

لە هەرێمی کوردستان دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوونیان تۆمارکراوە و یەکێک لە تووشبووەکانیش گیانی لەدەستداوە.

سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى هەرێم ئاشکرای کرد، لە سەرەتاى دەستپێکردنى وەرزى گەرما، زیاتر چاودێری حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون دەکەن، تاوەکو ئێستاش تەنیا دوو حاڵەتى پشتڕاستکراوەیان هەبووە.

وتیشى، بەراورد بە پارێزگاکانى عێراق ژمارەی تووشبووان  لە هەرێمى کوردستان زۆر کەمە، لە عێراق ژمارەى تووشبوون و مردن یەکجار زۆرە.

تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت، ئەم ڤایرۆسە  لە شارەکانی ئەفریقا و بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا، ساڵانە زیاد دەکات و بڵاوە.

نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، 40% ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن