سوودی ڕێکردن بۆ ئازاری پشت چییە؟

تەندروستی

27/06/2024     ژمارەی بینراو 307

راچڵەکین-

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری لانسێت بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات، ڕۆیشتنی بەردەوام دەتوانێت کاریگەرییەکی قووڵی هەبێت لەسەر خۆپاراستن لە ئازاری پشت؛ کە لە هەموو جیهاندا بە یەکێک لە کێشە باوەکان لە زۆرێک لە وڵاتان ناسراوە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕۆیشتن بە پێ لە هەفتەیەکدا سێ جار مەترسی دووبارەبوونەوەی ئازاری پشت بە نزیکەی نیوە کەمدەکاتەوە.

لەم توێژینەوە نوێیەدا، تیایدا زاناکان بەدواداچوونیان بۆ 701 کەسی پێگەیشتوو کردووە کە بەم دواییە لە ئازاری پشت چاکبوونەتەوە.

مارک هانکۆک، مامۆستای چارەسەری فیزیۆتێراپی لە زانکۆی ماکواری و نووسەری باڵای توێژینەوەکە دەڵێت: گرنگە بە پیاسەیەکی کورت دەست پێبکەیت، پاشان وردە وردە مەودا و چڕی ڕێکردنەکەت زیاد بکات.

دەشڵێت"ڕۆیشتن بە پێ ڕاهێنانێکی سادە و دەستڕاگەیشتوو و هەرزانە کە بەنزیکی هەموو کەسێک دەتوانێت بیکات، بەبێ گوێدانە شوێنی جوگرافی، تەمەن، یان باری ئابووری و کۆمەڵایەتی."

ئەنجامی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی هەفتانە سێ بۆ پێنج جار بە پێ دەڕۆن، بە تێکڕا 130 خولەک لە هەفتەیەکدا، نزیکەی دوو هێندە زیاتریان، بەبێ ئازار بەسەر دەبەن لە چاو ئەوانەی هیچ چارەسەر و بەرنامەیەکیان وەرنەگرتووە. هەروەها کوالیتی ژیانیان باشتر بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن