راچڵەکین-
لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاترە لە هەزار و 200 تۆن خۆڵوخاشاک لە سنووری سلێمانی فڕێدراوە.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە،
شارەوانییەکەمان بە هاوکاری کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵوخاشاک و بەشی خزمەتگوزاری
بەردەوامن لە پاکڕاگرتنی شەقام و کۆڵانەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی ئاساییدا نزیکەی هەزار تۆن
خۆڵوخاشاک کۆدەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی سەردانیکردنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی
قورباندا ئەو رێژەیە گەیشتووەتە هەزار و 200 بۆ هەزار 250 تۆن لە خۆڵوخاشاک.