راچڵەکین-
ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وەکو یەکەم ئەفسەری کورد و پێشمەرگە له زانکۆی بەرگری نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا بڕوانامه‌ی ماسته‌ری سەربازیی به‌ده‌ست هێنا.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە:"رائد ئاری ئەکرەم عەلی ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە، یه‌كه‌م ئه‌فسه‌ری كورد و پێشمەرگەیە کە بواری ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساوه له زانکۆی بەرگری نیشتیمانی ئەمریکا کۆلێژی سەرکردایەتی و ئەرکانی گشتی بۆ ماوەی(١٤) مانگ لە مانگی ٤/٢٠٢٣ بۆ مانگی ٦/٢٠٢٤ بخوێنێت و خۆشبەختانە له‌ناو كلاسی خوێندنه‌كه‌یداو له ناو فێرخوازانی ئەمریکا و وڵاتانی تردا توانیوه‌تی ماسته‌ر لە زانستی سەربازی وه‌ربگیرێت و هاوکات له ماوه‌ی خوێندنه‌كەیدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساوه هاوپۆلەکانی ئاشنابکات بە مێژووی گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، زانكۆی بەرگری نیشتیمانی له ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان كه ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌فسه‌ران وه‌رده‌گرێت و ئامانجی سه‌ره‌كی كۆلێژه‌كه بریتییه له پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ر بۆ سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ركان و تاكتیكی سوپا و سیستمی دیجیتاڵی سه‌ربازیی و فه‌رمانده‌یی بۆ هەموو قۆناغه‌كانی هێڕش و به‌رگریی و ورده‌كاری دیکەی جەنگی و تاکتیکی سەربازیی لە ئۆپراسیۆنەکاندا کە پێویستە ئه‌فسه‌ری پێگه‌یشتوو پێیان ئاشنا بێت.